شەممە 24 نیسان 2021

پەیامی سەرۆک بارزانی لە چل و حەوتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەلادزێ  



ڕۆژی شەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢١ لە چل و حەوتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەلادزێ سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بلاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

( چل و حەفت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە بۆردومانی شاری قەڵادزێدا سەدان هاووڵاتی و مامۆستای زانكۆ و قوتابییان شەهید كرد.

تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەشێك بوو لە دەستپێكردنی سیاسەتی جینۆساید كە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ پاكتاوكردن و قڕكردنی گەلی كوردستان پلانی بۆ دانرابوو.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی قەڵادزێ و شەهیدانی كورد و كوردستان. )