شەممە 10 ئازار 2018

پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11 ی ئادار  



ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتی عێراقیدا تێدەپەڕێ كە تێیدا دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كوردستاندا نرا.

دوای 48 ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری 2005ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.