چوارشەممە 8 ئاب 2018

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان



برای بەڕێزمان كاك محەمەد حاجی مەحمود
بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان


بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین‌ و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام ‌و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرم.


حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە و بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە. ڕۆڵی جوامێرانە و ئازایانەی بەڕێز سکرتێری حزب و سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لە شەڕی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشدا، وێنەیەکی ڕوونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت.


یادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆز بێت و هیوادارم كاروانی خەباتی ئایندەتان، شانبەشانی سەرجەم هێزە رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت و سەرکەتوو بن.
لەگەڵ ڕێزمدا


مەسعود بارزانی
٨ـی٨ـی٢٠١٨