دووشەممە 8 ئاب 2022

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.

لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.

مسعود بارزانی
8ی ئابی 2022