سێشەممە 12 ئایار 2020

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی شەهیدكردنی لەیلا قاسم



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ چل و شەش ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت. لەیلا نموونەی قارەمانێتی كچی كورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی كوردە كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی سەرشۆڕی و بندەستی قبووڵ بكات.

سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی..

مسعود بارزانی
12ـی 5ـی 2020