یەکشەممە 12 ئایار 2019

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی شەهیدكردنی لەیلا قاسم



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ چل و پێنج ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت. لەیلا قاسم بەهۆی كوردبوون و ئازادیخوازی و بیروباوەڕییەوە گیانی خۆی فیدا كرد و شەهید كرا. لەیلا نموونەی بەرزی كچی كورد و مرۆڤی كوردە كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد و سەری بۆ دوژمن و جەللادەكان شۆڕ نەكرد و، مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. لەیلا قاسم سیمبۆڵی خۆنەچەماندن و گیانفیداییە بۆ هەموومان. ئەو بە شەهیدبوونی خۆی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند كە وەفاداری بۆ كوردستان لەسەرووی هەموو شتێكە و مەرگی سەربەرزانە پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.

سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی..

مسعود بارزانی
12ـی 5ـی 2019