دووشەممە 30 تەمووز 2018

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلێ هاڤینێی ئێزیدی



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكەم. ئەو جەژنە لە كاتێكدایە كە كوردستان برینداری ئەو كارەساتەیە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و گەلەكەماندا هات و ئەو زوڵمە گەورەیە نابێ لەیاد بكرێت.


هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.


مسعود بارزانی
30ـی 7ـی 2018