سێشەممە 30 تەمووز 2019

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلێ هاڤینێی ئێزیدی



سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلێ هاڤینێی ئێزیدی، پیرۆزبایی ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكات.

ده‌قى پەیامی سەرۆك بارزانی..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ داواکاری خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دەکەینەوە و ئومێدی سارێژبوونی برینەکانیان و کۆتایهاتن بە ئێش و ئازارەکانیان دەخوازین.

هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.

مسعود بارزانی
30.07.2019