شەممە 10 ئاب 2019

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم.

پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوو نەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هاووڵاتیانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

 

١٠ـی٨ـی٢٠١٩