چوارشەممە 31 ئازار 2021

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ كۆتاییهاتنی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و تیرۆر بۆ خوشك و برا كریستیانەكانمان هاتووەتە ئاراوە.

لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە ئێمە هەموومان لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و ، پێویستیشە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئاشتی و ئارامی و دوور لە پەتا و نەخۆشیدا بكەنەوە.

مەسعود بارزانی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢١