ھەینی 8 تەمووز 2022

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

مسعود بارزانی
٨ـی تەمموزی ٢٠٢٢