پێنجشەممە 24 کانونی یەکەم 2020

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح  



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن. هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤایەتی لە ستەمكاری و پەتا و ناخۆشییەكان ڕزگار ببێت و، ئاشتی و ئارامی و پێشكەوتن لە ناوچەكەمان و جیهاندا بەرقەرار بێت.

مسعود بارزانی
٢٤ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠