ھەینی 11 کانونی یەکەم 2020

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی کوردستان



به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان

به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ک رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه‌ و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکاندا، هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.

ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.

‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2020