به‌ناوی خودای مه‌زن و میهره‌بان
به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات
سڵاو و ڕێز...
به بۆنە‌ی یادی ٦٢ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی(خه‌بات)، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا، هەمیشە ڕۆژنامه‌ی(خه‌بات) مینبه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە. ئێستایش ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كاندا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری ڕۆژنامه‌نووسییە. ڕۆژنامه‌ی(خه‌بات) له ڕیزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه ڕاستگۆیانه كاری له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ڕۆشنبیریدا كردووه.
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی و سوپاسمان بۆ یه‌ك به یەكی ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه‌یه،
هیوای سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
٤ـی نیسانی ٢٠٢١