چوارشەممە 30 ئەیلوول 2020

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شڤان شێخۆ



به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (شڤان شێخۆ) كارگێڕی لقی 8ـی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستانم بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی خوالێخۆشبوو شڤان شێخۆ و ته‌واوی دۆست و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

30ـی ئەیلوولی 2020