شەممە 1 کانونی یەکەم 2018

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کادیر و فەرماندە عەبدوڵڵا گولی



بەبۆنەی کۆچی دوایی عوبدوڵڵا گولی، کادیر و پێشمەرگە و فەرماندەی دڵسۆز و ماندوویینەناسی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ئەندامی لیژنەی دەزگای باڵای ئەیلوول لە پارێزگای دهۆک، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

 

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵا گولی

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگە و فەرماندەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و ئەندامی لیژنەی دەزگای باڵای ئەیلوول لە دهۆک، کاک (عەبدوڵڵا گولی)ـم پێ گەیشت.

کاک عەبدوڵڵا بە درێژایی تەمەنی، کادیرێکی دڵسۆز و ماندوویینەناس و وەفادار بوو و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک عەبدوڵڵا دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک عەبدوڵڵا بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

١ـی١٢ـی٢٠١٨