شەممە 8 کانونی یەکەم 2018

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز




بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمەندی گه‌له‌كه‌مان پڕۆفیسۆر دكتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز)ـم پێگه‌یشت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م.

لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018