شەممە 10 ئاب 2019

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی محەمەد یاووز



بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەڕێزان سەركردایەتیی ھوداپار
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەری ناسراو و دڵسۆز، سەرۆكی پێشووی ھوداپار، کاک (محەمەد یاووز)م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەڤاڵانی کاک محەمەد دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک محەمەد بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
١٠ـی٨ـی٢٠١٩