بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
خانەوادەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناوداری ئایینی و كۆمەڵایەتی، جەنابی حاجی شێخ عوسمانی شێخ عبدولقادری بابە شێخی سیرێ - م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزمان و ئاشنایان و دۆستانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی جەنابی شێخ عوسمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٢ـی ١١ـی ٢٠١٩