دووشەممە 19 تشرینی دووەم 2018

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی حەکیم کاکەوەیس



بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیری دڵسۆزی کوردستان، حەکیم کاکە وەیس، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ بەڕێز خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو حەکیم کاکە وەیس

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، کاک (حەکیم کاکە وەیس) ـم پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووک دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک حەکیم کاکە وەیس بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

١٩ـی١١ـی٢٠١٨