یەکشەممە 2 کانونی یەکەم 2018

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی حاكم كامل مهدی الضار




بەناوی خوای گەورە و میھرەبان


بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (حاكم كامل مهدی الضار)


بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی حاكم كامل مهدی الضارـم پێ گەیشت.

 

حاكم كامل راسته‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌و حاكمانه‌ بوو كه‌ له‌ شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوولدا رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ كاری دادوه‌ریدا هەبوو و‌ دڵسۆزانە خزمه‌تی كردووه‌.


لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.


لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی حاكم كامل بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشێت.


انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ـی12ـی2018