ھەینی 26 تشرینی یەکەم 2018

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەساقیەفەی ئیبارشیەی کلدانی لە هەولێر



بەڕێز جەنابی مەتڕان مار بەشار مەتی وەردا


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەتان دەکەم.


لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە باوکی کۆچکردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

مەسعود بارزانی
٢٦ـی١٠ـی٢٠١٨