دووشەممە 16 کانونی یەکەم 2019

پرسەنامەی سەرۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی یوسف قازی  



سەرۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (یوسف قازی)، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەی قازی و تەواوی دانیشتوانی شاری مەھاباد ده‌كات.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی لە مەھاباد

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك یوسف قازی - مان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.
لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھاوڕێیانی كاك یوسف و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داوا دەكەم گیانی كاك یوسف بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەواییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٦ـی ١٢ـی ٢٠١٩