سەرۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌دنان حوسێن) نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئازادیخواز و ناسراوی عێراقی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەكەی و سەرجەم رۆژنامه‌نووسان ده‌كات.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی خاوەن ھەڵوێست و ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان حوسێن)مان پێگه‌یشت و زۆر خەمباری كردین.
كۆچكردوو دۆستێكی بەوەفای گەلەكەمان بوو و وەك كەسێكی ئازادیخواز و ڕاستگۆ، ھەمیشە به‌رگری له مافە ڕەواكانی گه‌لی كورد و زوڵملێكراوان دەكرد.
لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی كۆچكردوو و تەواوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان و ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گه‌وره دەپاڕێینەوە گیانی عەدنان حوسێن بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
٢٠١٩/١٠/١١