چوارشەممە 11 ئازار 2020

سەرۆک مسعود بارزانی لە ساڵڕۆژی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە.



ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ـی ۳ـی ۲۰۲۰ بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئاداری ساڵی ۱۹۷۰، سەرۆک مسعود بارزانی پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە ناوەڕۆکی پەیامەکەیە،

" پەنجاساڵە بەسەر ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا تێدەپەڕێت. ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. خۆڕاگریی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵك، ڕژێمی ناچار كرد بۆ یەكەم جار مافەكانی گەلەكەمان بە ڕەسمی بناسێت "