یەکشەممە 8 ئازار 2020

سەرۆک مسعود بارزانى لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.



ڕۆژی یەکشەممە ٨ـی ۳ـی ۲۰۲۰ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، سەرۆک مسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە تویتەر بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە.

" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەت پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی كوردستان و جیهان دەكەم. ئافرەتانی كوردستان هەمیشە لە شۆڕش و بەرخوداندا پاڵپشتی پێشمەرگە بوونە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەباتی ئازادیخوازیی گەلەكەیاندا هەبووە و قوربانییان داوە. "