دووشەممە 20 نیسان 2020

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات  



به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

‎به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان

‎سڵاو و ڕێز

‎بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.

‎گوڵان، دوای ٢٧ ساڵ، وێڕای ئەو هەموو دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەل و وڵاتەکەماندا هاتووە، بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بووە و تا ئێستایش لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانە. ڕۆڵی ئێوە لە ماوەی کارکردنتاندا دیار و کاریگەرە و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم.

‎دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی
٢٠ـی٤ـی٢٠٢٠