پێنجشەممە 2 ئاب 2018

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار دەکات



بەڕێز کاک کۆچەر بیرکار

بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە هەواڵی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم بیست کە بەڕێزتان لە بوارێکی گرینگ و زەحمەتی زانستیی وەک بیرکاریدا وەدەستتان هێناوە.

بێ گومان ئاواتەکەتان هاتەدی و ئەو سەرکەوتنەتان دڵی هەموو گەلی کورد خۆش دەکات و من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم.

زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە گەنجی کورد دەتوانێت لەبواری زانستیدا پێشبڕکێ لەگەڵ زانایانی جیهان بکات و خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت. هیوادارم کاکە کۆچەر ببێتە سەرمەشق و نموونەی باڵا بۆ گەنجانمان و هەوڵ بدەن وەک کاکە کۆچەر بە سەرکەوتن لە بواری خوێندن و زانستدا ناوی گەلەکەتان بەرز ڕابگرن.

 

مسعود بارزانی

٢ـی٨ـی٢٠١