چوارشەممە 10 تەمووز 2019

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی تازە دەکات.



ڕۆژی چوارشەممە ١٠ـی ٧ـی ٢٠١٩ سەرۆك مەسعود بارزانی لە تویتەری تایبەتی خۆی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. کە ئەمە دەقەکەیەتی

پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی و کابینەکەی دەکەم کە ئەمڕۆ متمانەیان لە پارلەمانی کوردستان وەرگرت،

هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک وەزیرانی تازەی هەرێمی کوردستان دەخوازم و بە هەموو توانایەك پشتگیری دەکەم لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان.