چوارشەممە 12 ئایار 2021

سەرۆک بارزانی لەیادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن پەیامێک بلاودەکاتەوە  



ڕۆژی چوارشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لەیادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بلاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بە شكۆ و ڕێزەوە یادی ٥٥ ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە. ١٢ـی ئایاری ١٩٦٦ ڕۆژێكی مێژووییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرخودانی گەلەكەماندا. لە شەڕی هندرێندا هێزی پێشمەرگەی پارتی و حزبی شیوعی پەلاماری هەزاران چەكداری ڕژێمی پێشوویان بۆ سەر شۆڕش لە چیای هندرێن و دەڤەری ڕەواندوز تێكشكاند و داستان و قارەمانێتییەكی بێوێنەیان تۆمار كرد.