چوارشەممە 12 ئایار 2021

سەرۆک بارزانی لە یادی چل و حەوت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم پەیامێک بلاودەکاتەوە  



ڕۆژی چوارشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی چل و حەوتەمین ساڵەی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بلاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیلا قاسم سیمبوڵی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بكات و دەستبەرداری بیروباوەڕی بێت و، خۆی نەچەماند.
لە یادی چل و حەفت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.