پێنجشەممە 21 ئازار 2019

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی شاری موسڵ دەکات



 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بەداخێکی زۆرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱/۳/۲٠۱۹لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی.


بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و دانیشتوانی شاری موسڵ دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە کەسوکاری گیانلەدەستدراوان ببەخشێت و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و دۆزینەوەی ونبووان دەخوازم،


مسعود بارزانی
۲۱/۳/۲٠۱۹