پێنجشەممە 21 حوزەیران 2018

 سەرۆک مەسعود بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو مەلا حاجی دێلۆیی کرد



 خانەوادەی بەڕێزی خوا لێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک مەلا حاجی دێلۆیی، پێشمەرگە و کادیری ماندوویینەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانمان پێ گەیشت.
لەم بۆنه‌ خەمناکەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم گیانی کاک مەلاحاجی بخاته‌ به‌ر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٢١ـی٦ـی٢٠١٨