ھەینی 26 تشرینی یەکەم 2018

سەرۆک بارزانی ساڵیادی داستانی سحێلا و مەحموودییە بەرز دەنرخێنێت



بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحمودییە، کە لەوێدا پێشمەرگە قارەمانەکان، کوردستانیان پاراست و ڕیگەیان لە داگیرکاری و پیلانگێڕیی دەرەکی و ناوخۆیی گرت، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا کە لە تویتەری بەڕێزیان بڵاو کراوەتەوە، ئەو یادەی بەرز نرخاند.


ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
ئەمڕۆ بیستوشەشی ئۆکتۆبەر یەکەم ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحموودییەیە کە پێشمەرگە مێژوویەكی نوێی بەرگری و خۆنەچەماندنی تۆمار کرد.


سوپاس بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری ئەو نەبەردییە بوون، هەزاران سڵاو بۆ ئەو شەهیدانەی لەو داستانەدا خوێنی خۆیان پێشکەشی گەل و نیشتمان کرد.