ھەینی 11 تشرینی دووەم 2022

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا سەرەخۆشی لە عەشیرەتی شەممەڕ لە سوریا دەکات



بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا كۆچی دوایی كرد، و بەویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ كردین.

کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكەی و هۆزی شەممەڕ دەكەین ، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەكەی ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

مسعود بارزانی
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ی زایینی