یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 2019

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات  



ڕۆژی یەكشەممە 29ـی 12ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتوو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی هیوای پتەوتربوونی برایەتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانی خواست لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.