پێنجشەممە 13 کانونی یەکەم 2018

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكات



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی گەرمترین پیروزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوادارم ئەو جەژنە دەستپێكی شادی و ئارامی و بەختەوەریی هەموو خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بێت كە لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پەلامار و زوڵمی تیرۆریستان تووشی كارەسات و ئاوارەیی و ئازار بوونە.

شانازییە بۆ هەموومان كە كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، دەبێ بە هیممەتی هەموو لایەك ئەو برایەتی و پێكەوەژیانە قووڵتر و فراوانتر ببێت.

جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.

مسعود بارزانی

13ـی 12ـی 2018