یەکشەممە 5 شوبات 2023

سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی دكتۆر خورشید دزەیی دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 5ـی شوباتی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز جەوهەر دزەیی سەرەخۆشی لە جەوهەر دزەیی و خانەوادەكەیان كرد بۆ كۆچی دوایی دكتۆر (خورشید دزەیی)ـی باوکی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دکتۆر خورشید دزەیی ڕاگەیاند.