پێنجشەممە 6 کانوونی دووەم 2022

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە فواد مەعسووم دەكات



ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دكتۆر فواد مەعسووم سەرۆككۆماری پێشووی عێراق بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد مەعسووم)ـی برایان، سەرەخۆشی لێ كرد و، پرسە و هاوخەمی خۆی پێ گەیاند.