شەممە 1 ئاب 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی خان تاهیرخان سمکۆ دەکات



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز کاک عەلی خان تاهیرخان سمایل ئاغا (سمکۆ)

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵای براتانـمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی کاک عەبدوڵڵا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١ـی٨ـی٢٠٢٠