یەکشەممە 12 تەمووز 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە د. كنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ دەكات



برای بەڕێز د. كنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براتان ئەحمەد ئیبراهیم میرزایێڤمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
12ـی 7ـی 2020