شەممە 25 نیسان 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ محەمەد سیوەیلی دەکات



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان


خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .


انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٢٥ـی٤ـی٢٠٢٠