چوارشەممە 15 نیسان 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عەلی میلی دەکات



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی شەهید عەلی میلی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو بەدیعە حەسەن صاڵح، هاوسەری شەهید عەلی میلی و دایکی شەهیدان خەتاب و ڕەشاد و ڕەحمان ـمان پێگه‌یشت.

ئەو خانمە، وەک هاوسەری شەهید و دایکی سێ شەهید، یەکێکە لە نموونە بەرزەکانی خۆبەختکردن و قارەمانێتیی ئافرەتی کورد و مایەی شانازیی گەلەکەمانن.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی بەدیعە خانم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٥ـی٤ـی٢٠٢٠