یەکشەممە 2 ئاب 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران دەكات



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان لە خانەوادەی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئایینی و شێخی تەكیەی قادری لە گەرمیان(شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران)مان پێگەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە راجعون


مسعود بارزانی
٢ـی٨ـی٢٠٢٠