یەکشەممە 7 شوبات 2021

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا. مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و هەڤاڵانی و هەموو مامۆستا بەڕێزەكانی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شەقڵاوە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و خودای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١