شەممە 30 تشرینی یەکەم 2021

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی دەكات



ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگە و كەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی، لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سوار عەریف دەروێش سندی كوڕی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی گەیاند و هیوای سەبر و ئارامی بۆ خواستن و، بە بەرزی یادی پێشمەرگە و خەباتكار و عەریف دەروێش سندی كردەوە و، بە قارەمانێکی لەخوبوردە و دەستپاک و نیشتیمانپەروەر وەسفی کرد.