ھەینی 29 ئایار 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە باڵیۆزی عێراق لە قەتەر دەكات



ڕۆژی هەینی 29ـی 5ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی قەتەر كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ ئیسماعیل بەرزنجی برای عومەر بەرزنجی و پرسە و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند.