ھەینی 1 ئایار 2020

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات



ئێوارەی ڕۆژی هەینی 1ـی 5ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ڕاگەیاند بۆ كۆچی دوایی باوكی ئەحمەد كانی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەدهەم عەبدولجەبار عەبدوڵڕەحمانئاغای دۆغرەمەچی و كوڕی مامۆستا (كانی) شاعیری گەورەی كورد.