یەکشەممە 7 تشرینی دووەم 2021

سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.

پێویستە ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.

مسعود بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021