پێنجشەممە 20 ئەیلوول 2018

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ ده‌كات



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان (دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ)ـمان پێگه‌یشت.

خوالێخۆشبوو دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و دڵسۆزێكی میلله‌ته‌كه‌ی بوو. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

 

انالله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

20ـی9ـی2018